دووەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەرێوەچوو

ئەمرۆ دووشەممە ٨-٩-٢٠٢٥ مامۆستا نه‌ژاد عبداللە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە بەرێوەبەر و پەروەردەكاری سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشدارییان لە دووەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ناونیشانی ( پێگەی كۆلێجە پەروەردەییەكان و دەرچوانی بۆ بنیادنانی ئایندە لە جیهانی پێشكەوتندا ) كرد.

لە وتەیەكیدا مامۆستا نه‌ژاد عه‌بدوڵا ئاماژەی بەوەدا دووەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی گرنگی خۆی هەیە بۆ ئێمە وەك پەروەردە، لەبەر ئەوەی ئێمە تاكەكانی كۆمەڵگا بەرهەم دەهێنین لە پەروەردە پاشان دەچنە كۆلێجی پەروەردە و كۆلێجەكانی ترەوە، بۆیە پێویستە پەیوەندیەكی توندوتۆڵ لە نێوان كۆلێجی پەروەردە و بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی هەبێت بۆ بنیادنانی تاكێكی تەندروست بۆ كۆمەڵگایەكی تەندروست.

جگە لەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هەماهەنگی كۆلێجی پەروەردە هەردوولا هەوڵ دەدەین بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی، كە لە ڕابردودا هەبووە لە زانكۆ و پەروەردەدا بە پشتیوانی كەسانی شارەزا و پسپۆر لە پەروەردە و لە زانكۆی سلێمانی بتوانین چەندین سیمپۆزیۆم و كۆنگرە و كۆنفرانس و دیبەیت سازبكەین تاوەكو دەگەینە لێكتێگەیشتنێكی تەواوەتی لە نێوان هەردوولا بۆ خزمەتكردنی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان لە كەرتی پەروەردەدا.