بە ئامادەبوونی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٥ مامۆستا ڕۆزا شێخ رووف وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا حسن صاڵح وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی قەرەداغ دەستبەکاربوون.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاری یەکەمی هەردوو پەروەردەی رۆژهەڵات و قەرەداغ كرد كە دڵسۆزانە جگە لە ئەرکەکەی خۆیان وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و قەرەداغ بە وەکالەت كارەكانیان بەسەركەوتووی ئەنجام داوەو خزمەتیان بە پرۆسەی پەروەردە کردووە، وە هەروەها پیرۆزبایی لە هەردوو بەرێوەبەری نوێ كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونیان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.






