بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی مامۆستایانی بەشداربووی خولی فێربوونی دیجیتاڵی کارلێکەرانەو زیرەکی دەستکرد لە پەروەردەدا بەسەرکردەوە

لە بەرنامەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ جێبەجێکردنی فێربوونی دیجیتاڵی کارلێکەرانەو زیرەکی دەستکرد لە پەروەردەدا لە پارێزگای سلێمانی و لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ١٠ خوێندنگە هەڵبژێردراون وەک تێست بۆ ئەمساڵی خوێندن

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ ی ٩ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی مامۆستایانی بەشداربووی بەسەرکردەوە کە لەلایەن بەڕێز زوهێر عبداللە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرچاو ڕوونی و ئامادەکارییەکانی بۆ مامۆستایان شیکردەوە کە بۆ ئەم ساڵی خوێندن لە بازنەی یەک بۆ پۆلەکانی ١و ٢ و ٣ ی بنەڕەتی وەک تێست پەیڕەو دەکرێت، تێیدا ١٠ خوێندنگە هەڵبژێردراون و سمارت بۆرد دابینکراوە بۆیان.

ئەمیش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی پەروەردە لە ٢١ ی ئابی ئەمساڵ لە سێیەم کۆڕبەندی پەروەردەیی خوێندنی دیجیتاڵی و ژیری دەستکردی خستە ناو پرۆسەی پەروەردە تاوەکو بتوانن تەکنەلۆجیاو بەگەرخستنی لەناو کایەی پەروەردە سودی لێوەربگرن.

بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاس و دەستخۆشی لە مامۆستا زوهێر کرد کە ئامادە بوو بۆئەوەی لە نزیکەوە لەگەڵ مامۆستایان بابەتەکانی تەکنەلۆجیا ڕوون بکاتەوە، سوپاسی مامۆستایانی بەشداربووی کرد کە خۆنەویستانە و بە پەرۆشەوە ئامادەن بۆ زیاتر پێشخستنی پرۆسەی پەروەردەو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.