بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست كۆبۆوە

ڕۆژی سێشەممە ٩ی٩ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست سەبارەت بە داواكاریەكانیان چەند پێشنیار و سەرنجیان خستەروو وە هەروەها گفتووگۆ لەسەر چەند بابەتێكی پەروەردەیی كرا.

مامۆستا نەژاد ئێوەی مامۆستا هەڵگری داهێنان و گۆرانكاریین بۆیە پێویستە بەراستی و دروستی پەروەردە خزمەت بكەن،مامۆستا لە هەموو بوارەكانی ژیاندا ڕۆڵی بەرچاوی هەیە، دڵسۆزی ئێوە لەبیرناكرێت پاڵپشتان دەبین پێكەوە خزمەت بە پرۆسەی پەروەردە دەكەین.