بە ئامانجی دروستکردنی یانەی ژینگەی ئامادەییەکان لە چوارچێوەی پرۆژەی زاگرۆسدا بە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەکۆی ژینگەی تۆڕی گەشەپێدانی پێڕەو SDGs-Suli Network ۆرکشۆپێکی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئەنجامدا لە بەرواری ٨و٩ی٩ی٢٠٢٥ لە فاوندەیشن هەب لە کارگەی كولتوور بۆ مامۆستایان و ڕاهێنەرانی ژینگەیی .
بە مەبەستی دروستکردنی یانەی ژینگەیی خوێندنگە ئامادەییە تایبەتەکان بۆ ئەم ساڵی خوێندن زاگرۆس پرۆژەیەکی جێگیری خوێندنگەکانە ئامانجی لێی بە کەلتورکردنی ژینگە پارێزییە لە چوارچێوەی ١٧ ئامانجەکەی نەتەوەیە یەکگرتوەکان بۆ ساڵی ٢٠٣٠ پڕۆژەیەی یانەی ژینگەیی بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی عێراق لە خوێندنگەکاندا دروست دەکرێت، ئەم یانە ژینگەیانە لە ناوەندەکانی خوێندندا لە لایەن مامۆستای بەژدار سەرپەرشتی دەكرت تا ببێتە سەکۆیەکی جێگیر و بەردەوام بۆ دروستکردنی پێشەنگی ژینگەی کە ڕۆڵی سەرەکی بە خوێندکاران دەدات بۆ خستنەڕو و جێبەجێکردنی بیرۆکە ژینگەیەکانیان.


