بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محمەد قائیمقامی سلێمانی و مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرپرسانی پەروەردەی سلێمانی زەنگی دەستپێکی ساڵی خوێندن لە قوتابخانەی مەڵکەندی لێدرا.
لە رێورەسمەكەدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتەیەكی پێشكەشكرد، پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لەسەرجەم قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان كردو هیوای خواست هەموولایەك هاوكاربن بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن.






