وەک هەمیشە مامۆستا نەژاد عبداللە کە هاوکارو پشتیوانی خوێندکارانی پەروەردەی تایبەت بووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی٩ی٢٠٢٥ خوێندکار ئامینە حسن سعید کە خوێندکارێکی پەروەردەی تایبەت بوو دوای ١١ ساڵ لە تاقیکردنەوە ئەمساڵی خوێندن ٢٠٢٤ـ٢٠٢٥ توانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی تەواو بکات سەردانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد بەمەبەستی پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی ڕێزو سوپاس بە بەڕێزیان کە هاوکارو پشتیوانی بوون لە کاتی خوێندنی وانەکانیدا، وە ڕێزلێنانی بەخشییە مامۆستا شاخەوان سەرپەشتیاری ڕاسپاردەی پەروەردەی تایبەت لە پای هاوکاریکردنی لە کاتی خوێندنی وانەکانیدا.
بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی پێدا کە هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی بکات بۆ درێژەدان بە خوێندن لە خوێندنی باڵا.
