ئەمرۆ پێنج شەمە ٢٥ی ٩ی ٢٠٢٥ بەئامادەبوونی مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و خاتوو نەرمین حسێن بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و بەڕێزان مامۆستا حسن سەرتیپ بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرامەكانی خوێندن و خاتوو ژیار ئیسماعیل بەڕێوەبەری پڕۆگرامەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەكانی خوێندن و خاتوو شەوبۆ عبدالكریم لبێپرسراوی هۆبەی باخچەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مامۆستا عومەر باهیر بەڕێوەبەری پڕۆگرامەكانی خوێندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، وەزارەتی پەروەردە بەهاوكاری و هەماهەنگی رێكخراوی منداڵپارێزی جیهانSCI خولێكی تایبەتی كردەوە لە پارێزگای سلێمانی بۆ ژمارەیەك سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و بەڕێوەبەری باخچەی منداڵان تێیدا ڕێنمایی و زانیاری ورد دەخرێتە ڕوو لەسەر شێوازی وانە وتنەوەی ئەو پڕۆگرامە نوێیەی كە بۆ باخچەی منداڵان دیاریكراوە.
بۆ زیاتر خزمەتكردن و باشتكردنی پڕۆگرامەكانی باخچەی منداڵان بەشێوازێكی نوێی داڕێژراوە و دەخرێتە بواری جێبەجێكردن لە پەنجا باخچەی منداڵان لە هەرێمی كوردستان لەپارێزگای سلێمانی ١٠ باخچەی منداڵان هەڵبژێردرا بۆ ئەمساڵی خوێندن كاری پێدەكرێت وەك تێست دواتر هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت.




