بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری ڕێورەسمی قوتابیانی پۆلی یەكی قوتابخانەی ڕۆزی بنەرەتی دەكات

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨-٩-٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی مامۆستا ڕۆزا رووف اسماعیل بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا ئاراز عبدالله‌ سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می پەروەردەی رۆژهه‌ڵات سەردانی قوتابخانەی ڕۆزی بنەرەتیان كرد و بەشدارییان لە ڕێورەسمی قوتابیانی پۆلی یەكی قوتابخانەكە كرد.

لە رێورەسمەكەدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتەیەكی پێشكەشكرد، پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لەسەرجەم قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان كرد و هیوای خواست هەموولایەك هاوكاربن بۆ سەركەوتنی پرۆسەی خوێندن لە سنورەكە.

پاشان بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی مامۆستایان و بەشەكانی قوتابخانەكەی بەسەركردەوەو بەڵێنی ئەوەی پێدان بەپێی سنوری دەسەڵاتی هاوكاریان بێت.