ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩-٩-٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەرێز ( هاوبەش لەتیف حامد ) كرد لەپای پشتگیری و خزمەتكردنی بۆ كەرتی پەروەردە و پاك و خاوێنكردنی ژینگەی قوتابخانە و دابینكردنی كەرەستەی پێویست بۆ نۆژەنكردنەوەی ( 160 ) كورسی قوتابخانەی (سانا)ی بنەڕەتی.
لە كۆتایدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی لێكردن بۆ هەوڵ و ماندوبونیان و خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردە لە سنورەكە.

