ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ ی ٩ ی ٢٠٢٥ بەچاودێری مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی بەشی قوتابخانەو پەیمانگە ناحکومییەکان و بەشی پرۆگرامەکان و بەشی چالاکی وەرزشی و بەشی چالاکی هونەری لەگەڵ بەڕێوەبەرانی قوتابخانەو خوێندنگەو کۆمەڵگە پەروەردەییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کۆبونەوە، بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ و پێدان و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان و ڕێکخستنی کارە کارگێڕییەکان ،بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت هەموو هەوڵێکمان بەئامانجی سەرکەوتنی ساڵی نوێی خوێندنە بەباشترین شێوە.






