لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی بەڕێوەبەری گشتی و لە سۆنگەی خەمخۆری و دڵسۆزی بۆ مامۆستایان ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی ١٠ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هاوڕێیەتی مامۆستا مهاباد مصطفی بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان سەردانی مامۆستا دارا عبدالکریم بەڕێوەبەری ئامادەیی سورداشی کرد کە لە ئێستادا نەخۆشەو لە نەخۆشخانەی هیوا لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.
