نامەی ماستەر بە ناونیشانی هەڵسەنگاندنی دیزاینی كتێبی خوێندنگە بنەرەتیەكانی هەرێمی كوردستان پێشكەش بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كرا

لە روانگەی پەیوەندییكانی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی ئەمرۆ پێنج شەممە ٢ی ١٠ی ٢٠٢٥ مامۆستا بینایی نصرالدین حەمە صاڵح لە كۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی زانكۆی سلێمانی نامەی ماستەرەكەی پێشكەش بە مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد بە ناونیشانی هەڵسەنگاندنی دیزاینی كتێبی خوێندنگە بنەرەتیەكانی هەرێمی كوردستان لە روانگەی مامۆستایانی پسپۆرەوە كە لەساڵی ٢٠٢٣ بڕوانامەكەی بەدەستهێناوە.

بەڕێوەبەری گشتی بۆ مامۆستا بینایی ئێوە جێگەی ئومێدن و هیوای سەركەوتنی بۆخواست.