پەیامی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مامۆستایان و ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانەوە

بەبۆنەی ٥ی ١٠ ڕۆژی جیهانی مامۆستایان و ٦ی ١٠ ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی گەرممان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایانی جیهان و مامۆستایانی دڵسۆز و خەمخۆری پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە کوردستان دەکەین، رۆڵی مامۆستایان لە پێگەیاندنی نەوەکانی گەلی کوردستان بەرز دەنرخێنن.سوپاس و پێزانیمان بۆ ھەوڵ و ماندووبوونیان، سوپاسی پشوودرێژی و خۆڕاگری مامۆستایانی کوردستان دەکەین، کە سەرباری دواکەوتنی مووچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوە و ئاڵنگاری و پێشهاتە نەخوازراوەکانی بارودۆخی کوردستان بەردەوامبوون لە بەجێگەیاندنی ئەو بەرپرسیاریەتییەی کە لەسەر شانیان بووە بۆ راپەڕاندنی ئەرکە پەروەردەییەکانیان.

دووبارە پیرۆزبێت ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان و جیهان.

نەژاد عبداللە محمد

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی

٥ی ١٠ ی ٢٠٢٥