ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی١٠ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا نەرمین حسین بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی و مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات باخچەی منداڵانی سلێمانی بەسەرکردەوە، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ و ژوورەکانی بەسەرکردەوەو ڕێنمایی پێویستی پێدان بۆ زیاتر هاندان و خزمەتکردنی منداڵان.
بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاس و دەستخۆشی لە ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی باخچەکە کرد هەوڵ و ماندووبوونیانی بەرزنرخاند.








