بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆخوێندکارانی سەرکەوتوو ئێوە شانازی گەلێکن بخوێنن ئێمەش پشتیوانتانین
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ١٠ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا ئاراز سەرپەرشتیاری یەکەم لە پەروەردەی ڕۆژهەڵات بەشداریکرد لە ئاهەنگی سەرکەوتنی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بڵندی ناحکومی کە بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکانیان ڕێکخستبوو, بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ـ٢٠٢٥
لە ئاهەنگەکەدا سوپاس و ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەری گشتی کە هەمیشە بەڕێزیان خەمخۆرو هاوکارن ، وە خەڵات بەسەر خوێندکارە سەرکەوتووەکاندا دابەشکراو ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانی قۆناغی ١٢ ئامادەییەکە.
بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لە خوێندکارانی سەرکەوتوو کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.




