بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی: ڕێکخراوەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پێشخستنی کەرتی پەروەردە لەهەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری ٧ی ١٠ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیکرد لە شاندێکی ڕێکخراوی نماخانی بۆپەرەپێدانی ژینگەوپەروەردە ،ئامانجی سەردانەکە پێشکەشکردنی کتێبێک بوو بەناوی (زارا لەناوقوتووەکەیدا)وڕوونکردنەوەی ناوەڕۆکی کتێبەکە، کەکتێبێکی پەرورەدەییە ولەلایەن ڕێکخراوی ناوبراوەوە ئامادەکراوە بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر قوتابیاندا, لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی ئاراستەکردن وڕایگەیاند ڕێکخراوەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لەپێشخستنی پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن وئێمەش دەرگامان واڵایە بۆهەرڕێکخراوێک خزمەت پێشکەش بەکەرتی پەروەردەوقوتابی وخوێندکاران بکات وپشتیوانیان دەبین , لەبەرامبەردا شاندی ڕێکخراو پشتگیری وپشتیوانی بەڕێوەبەری گشتیان بەرزنرخاند کە بەردەوام لەخەمی کەرتی پەروەردەوفێرکردنەوهەماهەنگی وکارئاسانی تەواو پێشکەش بەڕێکخراوەکان دەکات.