رۆژی یەكشەممە ٥-١٠-٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە خوێندكار ( شاسوار سەنگەر عاسی ) كرد لە پۆلی پێنجی بنەڕەتیە لە قوتابخانەی ئاسوودەی بنەڕەتی كە ئاستی زیرەكی مێشكی بەراورد لە هاوتەمەنەكانی زیاترە.
بەرێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا ئێمە گرنگی بە هەموو خوێندكاران و قوتابخانەكان دەدەین بە گشتی ،سەبارەت بە خوێندكار شاسوار بەهۆی لێهاتووی و توانای زیرەكی مێشكیەوە هەموو هەوڵێك دەدەین هاوكاری بین.
