لە هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی سێیەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان ٢١ی ٨ی ٢٠٢٥ لەپارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ١٠ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا سەربەست کریم بەڕێوەبەری بەشی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سوپاس و پێزانین و ڕێزلێنان بەخشرایە کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردجینیەسی ٢ ، قوتابخانەی خەونی منداڵان و ئامادەیی وایزی دەروازە لە بەرامبەر هاوکاریکردن و پشتیوانی لە بوارەکانی پەروەردەو دابینکردنی هۆڵەکانی ناوەندەکانیان بەمەبەستی گەیاندنی ئامادەکارییەکان و ڕێنماییەکان بۆ ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەرو مامۆستا کە لەلایەن ڕاهێنەران و پسپۆڕان بۆ فێربوونی بواری پەروەردە لە بواری تەکنەلۆجیا ئەنجامدرا بۆ بەگەڕخستنی لەناو کایەی پەروەردە.
بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاس و دەستخۆشی لەسەرجەم ستافی ئەو ناوەندانە کردکە هاوکاربوون بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن ڕایشیگەیاند کە ئێمە هەمووان لە پێناو گەشەسەندنی پەروەردەو فێرکردن بتوانین باشترین خزمەت بکەین بە قوتابیان و خوێندکاران.






