بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی: لەگەڵ ئازاری مامۆستایانین

لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی ١٠ی١٠ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی شاری کرد بەمەبەستی هەواڵ پرسینی مامۆستا شاگوڵ ئەحمەد فرج لە قوتابخانەی فەقێ مصطفی لە پەروەردەی چەمچەماڵ، کە بە هۆی پێوەدانی مارەوە لە نەخۆشخانەیە. بەڕێوەبەری گشتی هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست و بەو هیوایەی لە ماوەیەکی نزیکدا بتوانێت بگەڕێتەوە ناو پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن بۆ خزمەتکردنی قوتابیانی گوندی فەقێ مصطفی.