کۆبونەوەیەک تایبەت بۆ بەگەرخستنی دانانی سیستمی کامێراو GPS بۆ ناو ئەو ئوتومبیلانەی کە خوێندکاران و قوتابیان هاتوچۆ پێدەکەن ئەنجام درا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ١٠ی٢٠٢٥ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبونەوەیەک ئەنجام درا کە تایبەت بوو بۆ بەگەرخستنی دانانی سیستمی کامێراو GPS بۆ ناو ئەو ئوتومبیلانەی کە خوێندکاران و قوتابیان هاتوچۆ پێدەکەن.

لەلایەن خاتوو ناهیدە عبداللە بەڕێوەبەری بەشی یاساو مامۆستا جمال محمود بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئامادەکاری و ڕێنمایی یاساییان بۆ ئەو کۆمپانیاو لایەنە پەیوەندیدارانە خستەڕوو کە بەشدار دەبن لە گواستنەوەی قوتابیان و خوێندکاران کە بە زووترین کات ئەو کارە یاساییانە تەواو بکەن بۆ ئەوەی پرۆژەی دانانی کامێراو GPS لەناو ئەو ئوتومبیلانەی کە قوتابیان و خوێندکاران هاتوچۆ پێدەکەن بکەوێتە کار.