ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەو دوو تابلۆییەی كڕیبووی بە دەستی گەیشت،كە لە پێشانگەی ماوەت نمایشكرابوو لەلایەن خوێندكارانی بەهرەمەندی ئامادەیی ماوەت و قوتابخانەی بالۆسه‌ی بنه‌ڕه‌تی لە سنوری پەروەردەی شارباژێر كرابۆوە داهاتەكەی بۆ نەخۆشخانەی هیوایە.
بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاس و دەست خۆشی لە بەرێوەبەری پەروەردەی شارباژێر و ئەو خوێندكارە بەهرەمەندانە كرد كە سەركەووتوانە بەم پڕۆژەیە خزمەتیك بە نەخۆشخانەی هیوا دەكەن جێگەی شانازیین.
ئەمە لە كاتێكدایە لە ١٦ی ١٠ی ٢٠٢٥ پێشانگایه‌کی هونه‌ری ناوازه‌ی ٣ خوێندکاری به‌هره‌مه‌ندی ئاماده‌یی ماوه‌ت و قوتابخانه‌ی بالۆسه‌ی بنه‌ڕه‌تی کرایه‌وه‌و تێدا(٣٦) تابلۆی ره‌نگین و پڕ مانا نمایشکران..

