كتێبی كۆبەرهەمی مامۆستا پاڕەزانی پێشكەش بە بەڕێوەبەری گشتی كرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێز مامۆستا جەمال محمود پاڕەزانی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی كرد.

مامۆستا جەمال كتێبی (كۆبەرهەمی مامۆستا پاڕەزانی) پێشكەش بە بەڕێوەبەری گشتی كرد ،ئەم كتێبە باس لە پەروەردەیی كۆمەڵایەتی دەكات.

بەڕێوەبەری گشتی بۆ مامۆستا جەمال جێگای سوپاس و پێزانین ماندووبوونتان لەبیرناکەین، سەركەوتووبن.