لە هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ زیاتر خزمەتکردنی خوێندکاران ئەمڕۆ شەممە ٢٥ ی ١٠ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خانەوادەی کاکە درودی بەسەرکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک لە لایەن تۆڕی میدیایی خەڵک کە کاکە درود وازی لە خوێندن هێناوە لە بەر دابینکردنی بژێوی ژیانی خانەوادەکەی دەستیکردووە بە ئیشکردن، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٤ وازی لە خوێندن هێناوە، هەر بۆیە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی سەردانی کردن تا لە نزیکەوە گوێبیستی ئەو چیرۆکە بێت کە بۆتە هۆکاری وازهێنانی لە خوێندن، ئەم خێزانە پێنج خوشک و بران، باوکیان لە دەستداوە، پێشتر دایکیان کاری کردووە بەڵام ئێستا نەخۆشەو یەکێک لە منداڵەکانی خاوەن پێداویستی تایبەتە، بۆیە دواجار کاکە درود لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بڕیار دەدات واز لە خوێندن بهێنێت و دەست بە کارکردن بکات، تاوەکو کرێی خانوو بژێوی ژیانیان دابین بکات، بەڵام ئەو کارەی کە دەیکات ناتوانێت بژێوی ژیانیان دابین بکات.
بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی پێدان بە زووترین کات هەموو ئەو پێداویستیانەی کە هەیانە بۆیان دابین بکات و کاکە درود بگەڕێتەوە بۆ خوێندن، ڕایگەیاند ئەرکی سەرشانی ئێمەیە کە بتوانین هەموو ئەو منداڵانەی واز لە خوێندن دێنن بیانگێڕینەوە بەر خوێندن وە ساڵانە لە هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن لە ڕێگەی تیمەکانمانەوە هەوڵمان داوە کۆڵان بە کۆڵان بگەڕێین تاوەکو زۆرترین منداڵ بگەڕێنینەوە بۆ خوێندن.



