دواناوەندی شەهید جەبار ئاهەنگی دەرچوونی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ئەنجامدا

ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی١٠ی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و خاتوو سارا ڕەشید سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران و پەروەردەکاران خوێندنگەی شەهید جەبار ئاهەنگی دەرچوونی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی ئەنجامدا بە مەبەستی ستایشکردنی هەوڵ و کۆششی خوێندکاران و خێزانەکانیان.

بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لە خوێندکاران کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە قۆناغەکانی داهاتووی ژیانیان و سوپاسی خێزانەکانیان و مامۆستایان و ستافی کارگێڕی خوێندنگەکەی کرد.

خوێندنگەی شەهید جەبار لەساڵی ٢٠٠١ لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دامەزراوە.