ئەمرۆ یەكشەممە ( ٢٦ / ١٠ / ٢٠٢٥ ) بە ئامادەبونی بەرێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرێوەبەرانی پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی پەروەردەیی و وەرزشی هەفتەی چادرگەی دیدەوانی مامۆستا سەڵاحەدین عیسامەدین بۆ قوتابخانە حكومی و ناحكومیەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشێوازێکی ناوازە ئەنجامدرا.
بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بە گرنگی ئەم چالاكیە وەرزشییانە دا و سوپاس و دەستخۆشی لە رێكخەران و مامۆستایان و خوێندكارانی بەشداربوو كرد، هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی بۆ خواستن.








