کتێبی پەروەردەی مۆنتیسۆری لە منداڵیەوە تا پێگەیشتن پێشکەش بە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی ١٠ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێز سۆزان تۆفیق موختار بەڕێوەبەری دایەنگەو باخچەی کۆمار مۆنتیسۆری نێودەوڵەتی و نوسەری کتێبی پەروەردەی مۆنتیسۆری لە منداڵیەوە تا پێگەیشتن کرد.

خاتوو سۆزان كتێبی ( پەروەردەی مۆنتیسۆری لە منداڵیەوە تا پێگەیشتن) پێشكەش بە بەڕێوەبەری گشتی كرد ،ئەم كتێبە باس لە سەربەخۆیی و فکر و داهێنان و خۆڕاگری و خودفێربوون بە بەردەوامی و توانای چارەسەرکردنی کێشە و بیرکردنەوەی ڕەخنەیی دەكات.

بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێزیان کرد بۆ ماندووبوونیان و خزمەت کردنی بە کەرتی پەروەردە.