ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ ی ١٠ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا سەڵاح علی محمد سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و خاتوو شیلان غفور بەڕێوەبەری بەشی بیناسازی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی (قوتابخانەی كێلە سپی بنەرەتی)یان كرد.
سەردانەكەی بەڕێوەبەری گشتی بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون بوو لە كێشەوگرفتەكان و پێداویستیەكانی قوتابخانەكە و دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ خوێندنی ئەمساڵیان لە رووی دابینكردنی بینا و پێداویستیەكانیان وە بەڵێنی پێدان بە پێی سنوری دەسەڵاتی هاوكاریان بێت.





