بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ خاوەنی کۆمپانیای ئانزۆی دەكات

وەک ڕێزو وەفایەک بۆ خاوەنی کۆمپانیای ئانزۆ لە پای ئەو خزمەتە بەرچاوەی کە کردوویانە بە کەرتی پەروەردە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی١٠ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێز دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ خاوەنی کۆمپانیای ئانزۆی کرد.

مەبەستی سەردانەکەی بەرامبەر ئەو پاڵپشتی و هاوکارییانەی بەڕێزیان بوو کە پێشکەشیان کردووە بە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن وەک وەفاو ڕێزێک بۆ بەڕێز دکتۆر هاوڕێ چەپکە گوڵی ڕێزو وەفای پێشکەشکرد، کە ماوەی سێ ساڵە بە بەردەوامی ژمارەیەکی بەرچاوی لە قوتابخانەو خوێندنگە نۆژەنکردۆتەوە وە پێداویستی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابینکردووەو ڕۆڵی گرنگی هەبووە بۆ زیاتر خزمەتکردنی منداڵان تاوەکو لە ژینگەیەکی باشترو لە خوێندنگەیەکی جوان و پاکوخاوێندا درێژە بە خوێندن بدەن.

بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێزیان کرد کە ئەو ئەرکە نیشتمانیەی کردۆتە سەر شانی خۆی و بتوانێت خزمەتێک بە پرۆسەی پەروەردە بکات.

مامۆستا نەژاد بۆ کاک هاوڕێ ئێوە جێگەی شانازین بۆ ئێمە نمونەتان زیاتر بێت.