بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی مامۆستا بورهان دەكات

بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی مامۆستایەکی خۆشەویست ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی١٠ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی مامۆستا بورهانی کرد مامۆستا لە قوتابخانەی بڵێسەی بنەڕەتی، ماوەیەکە نەخۆشەو لە نەخۆشخانەی هیوایە.

مامۆستا نەژاد بۆ مامۆستا بورهان ئەوەی بە ئێمە بکرێت درێغی ناکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست تاکو بگەڕێتەوە قوتابخانەو خزمەتی پرۆسەی پەروەردە بکات.