مامۆستا نەژادعبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی :هونەر ناسنامەی گەلانە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی ١٠ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژادعبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی کرد لە مامۆستا دیوان سالار احمد سەرپەرشتیاری هونەری لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن، بەمەبەستی سەردانیکردن وگفتوگۆیەکی هونەری و پێشکەشکردنی دیاری سەردانی کردبوو ڕۆڵ وپشتگیری بەڕێوەبەری گشتی بەرزنرخاند لەپاڵپشتیکردنی هونەروڕۆشنبیری وەک بەشێکی گرنگ لەپرۆسەی پەروەردەدا.

شایەنی باسە مامۆستا دیوان خاوەنی چەند پێشانگاو خولی فێربونی موزیکە لە قەزای پێنجوێن، لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی دوای بەخێرهاتن پاڵپشتی خۆی بۆ بەڕێزیان وتەواوی هونەردۆستان وخەمخۆرانی پەروەردە دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوەدا هونەر ناسنامەی گەلانە وبەشێکی گرنگە لەپرۆسەی پەروەردەدا.