ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی١١ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێز ئامانج علی دامەزرێنەری پرۆژەی نێکست ستێپ کرد، بەڕێزی هەوڵەکانی بەڕێوەبەری گشتی بەرزنرخاند لەپشتگیریکردنی ڕێکخراوەکان وپێشخستنی پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن، لەبەرامبەر پاڵپشتیکردنی بۆ پێشانگای ساڵانەی نێکست ستێپ خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کرد ،لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی ڕێکخراوی ناوبراوی کردوئاماژەی بەوەدا ئەوەی ئێمەدەیکەین ئەرکی سەرشانمانە کەپاڵپشتی هەمووکاروپڕۆژەیەک بین کەدەبێتە هۆی پێشخستنی کەرتی پەروەردەوبنیادنانی نەوەیەکی چالاک بۆداهاتووی نیشتمانەکەمان.
