ڕۆژی شەممە ١ی ١١ی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا بەکر عومەر بەڕێوەبەری بەشی چالاکی هونەری قوتابخانەو خوێندنگەکان و مامۆستا بەهرۆز محمود بەڕێوەبەری بەشی قوتابخانەو پەیمانگە ناحکومییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران و پەروەردەکاران یەکەمین فێستیڤاڵی بەهرەی هونەری بۆ خوێندکارانی قوتابخانە ناحکومییەکان بەڕێوەچوو، کە تیایدا چەندین چالاکی هونەری جۆرو جۆر نمایشکرا.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندوبونەکانی ئامادەکارانی ئەم فێستیڤاڵە کردوئاماژەی بەوەدا ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە گوزارشتن لەتوانای خوێندنکارانمان وهەمیشە پشتگیری وپاڵپشتی ئەم جۆرە چالاکییانە دەکەین لەپێناوداهاتوویەکی ڕۆشن وسەرکەوتوو بۆ ئەوان وبۆنیشتمان ،لەکۆتاییدا هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن لەوچالاکیانە گرنگانە.









