ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی١١ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێز مونیره عومه‌ر حه‌سه‌ن نوێنه‌ری به‌شی په‌روه‌رده له كۆمپانیای هه‌ڵه‌بجه گروپ و به‌رێز چاوان عه‌تا عوسمان به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كۆمار/ په‌روه‌رده به هزری مۆنتیسۆری کرد.
له سه‌ردانه‌كه‌یان ڕۆڵی بەڕێوەبەری گشتی مامۆستا نەژاد عبداللە و مامۆستا به‌هرۆز محمود به‌رێوه‌به‌ری به‌شی قوتابخانەو پەیمانگە ناحکومییەکان بەرز نرخێنرا، له پای هه‌وڵ و ماندووبونیان دڵسۆزانە بۆ خزمه‌تكردن و پێشخستنی کەرتی پەروەردە لە سنورەکەدا وە پاڵپشتی کردنیان گرووتینێکی زیاتری پێبەخشیون.
لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا ئەرکی سەرشانمانە کە پاڵپشتی هەموو کار‌و پڕۆژەیەک بین کە دەبێتە هۆی پێشخستنی کەرتی پەروەردە و بنیادنانی نەوەیەکی چالاک بۆ داهاتووی نیشتمانەکەمان .


