ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی١١ی٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نەرمین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران و پەروەردەکاران و مامۆستایان و خوێندکارانی ئامادەیی سلێمانی کوڕان یادی ١٠٠ ساڵەی ئامادەییەکە کرایەوەو چەندین چالاکی هونەری و جۆراوجۆر ئەنجامدرا.
ئامادەیی سلێمانی کوڕان مەڵبەندێکی زانستی و ڕۆشنبیری و پەروەردەیی بووە بۆتە هەوێنی سەدان کەسانی دیارو ڕۆشنبیرو کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی و ئەم ئامادەییە ئێستاش لە خزمەتکردن و پێگەیاندنی خوێندکارانی شارەکە بەردەوامە.
بەڕێوەبەری گشتی لە ووتەکەیدا: پیرۆزبایی ئەم یادە جوانە لە خۆمان دەکەین ، سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و ستافی کارگێڕی ئامادەییەکە دەکەین، بەهیواین بە هەمووان بتوانین بەردەوام بین لە بەرەوپێشچوونی پەروەردەو پێگەیاندنی نەوەیەکی دڵسۆزو چالاک بۆ نیشتمان.
هەر لە یادەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک لە مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی خانەنشینی ئامادەییەکە، بەڕێوەبەری گشتی هیوای تەمەن درێژی و تەندروست باشی بۆ خواستن.



