لە درێژەی سەردان و بەرسەرکردنەوەکانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی١١ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا نەرمین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و مامۆستا خەتاب عومەر مەحمود سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سەردانی (بەرێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ)یان كرد.
مەبەست لە سەردانەكە بۆ بە دواداچونی كێشە و گرفتەكانی سنورەكەبوو سەرەتا لەگەڵ مامۆستا عبداللە حەمە کاکە رەش بەڕێوەبەری بەرێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ و بەشێك لە لێپرسراوی ناو دیوان كۆبۆوە، پاشان سەردانی قوتابخانەی (ڕۆژ)ی بنەڕەتی هاوڕێی منداڵ و ڕاسانی بنەرەتی و (ئەردەڵان)ی بنەرەتی و (گەشبین)ی بنەڕەتی كرد بۆ زیاتر دڵنیابوون لە داواكاریەكانی مامۆستایان و خوێندكاران سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن لە سنورەكە و چارەسەركردنی كەموكورتییەکانیان.



