ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی١١ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری بەڕێز مامۆستا عومەر بەنوێنەرایەتی نوسینگەی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی سەردانیکردنیان بۆ قوتابخانەی کۆڕەوی بنەڕەتی لە سنوری پەروەردەی سیدسادق لەلایەن بەڕێوەبەرو ستافی قوتابخانەی ناوبراوەوە ستایشی پاڵپشتی بەردەوامی وبەدەمەوە چوونی داواکاریەکانیان لەخزمەت کەرتی پەروەردە لەسنوورەکە کردو خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیە هەریەک لە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و نوێنەری تایبەتی نوسینگەی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی کە هاوکارو پشتیوانی قوتابخانەکە بوون لە نۆژەنکردنەوەی وگەڕانەوەی ئومێدو گڕوتینێکی نوێ بۆ خوێندکاران ومامۆستایان، لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتی بەهەمووانی ڕاگەیاند کە خزمەتکردن وپێشخستنی کەرتی پەروەردەو ڕەخساندنی کەشێکی پەروەردەیی ولەبار ئەرکی سەرشانمانە وهەرچیمان پێبکرێت لەچوارچێوەی ئەودەسەڵاتەی هەمانە درێغی ناکەین وڕێزلێنانی ئێوەو دڵسۆزانی پەروەردە وامان لێدەکات هەرگیز هەست بەماندووبوون نەکەین بۆ خزمەتکردنتان، بەڵێن بێت هەوڵ دەدەین زۆرترین قوتابخانەو خوێندنگە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان نۆژەن بکەینەوە بەهاوکاری و پاڵپشتی دڵسۆزان ، ئاماژەی بەوەشدا پێویستە لێرەوە سوپاسی تایبەتی نووسینگەی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەین کەهەمیشە دڵسۆزانەو خەمخۆرانە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانین بەئامانجی باشترین خزمەت بۆ پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن وخزمەتکردنی خوێندکاران ومامۆستایان.


