ئەمڕۆ سێ شەممە ١٨ی١١ی٢٠٢٥ بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی پەروەردە لە سنووری پەروەردەی سیدصادق سەردانی ئەو سنوورەی کرد.
مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی بە یاوەری ئەندازیار (محمد عبداللە) لە ( ئانزۆ فاوندەیشن ) و بەڕێوەبەرانی ژمێریاری و بیناسازی و ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی (سیدصادق) ی کرد و سەرەتا کۆبوونەوەی کرد لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی سیدصادق و سەرپەرشتیاری یەکەم و سەرجەم لێپرسراوی هۆبەکانی دیوانی پەروەردە، بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە کێشەو کەم و کورتیەکان،دەست خۆشی لێ کردن بۆ هەوڵ و ماندووبونیان لە ماوەکانی ڕابردوودا.
پاشان قوتابخانەکانی ( وەلی دێوانەـ سیدصادق – زانین ـ بەرکێو ـ هەرێم ) ی بنەڕەتی لە سنورەکە بە سەرکردەوە کە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، لە نزیکەوە بەڕێوەبەری گشتی بارودۆخی قوتابخانەکانی بینی و داوای کرد لە نوێنەری تایبەتی ئانزۆ فاوندەیشن کە هەرچی زووە هاوکاریان بێت بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەیان لە پێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران و دابینکردنی کەشێکی لەبار بۆ خوێندن لەم خوێندنگەیانە، ئاماژەی بەوەشدا ئەرکی سەرشانمانە کە خزمەتی تەواوی خوێندکاران و مامۆستایان و پەروەردەکارانی ئەم سنورە بکەین کە شایەنی ئەوەن باشترین خزمەت بکرێن ،وە زۆر سوپاسی ڕۆڵی بەرچاوی (ئانزۆ فاوندەیشن) ی کردو کارەکانیانی بەرز نرخاند کە هەمیشە هاوکارو پاڵپشتی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردنن لە سنورەکەمان .
لای خۆشییەوە بەڕێوەبەری پەروەردەی سیدصادق بە ناوی سەرجەم قوتابخانەو خوێندنگەکان و مامۆستاو خوێندکارانی سنوورەکە سوپاسی سەردانەکەیان و هاوکاری و پاڵپشتییەکانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و (ئانزۆ فاوندەیشن) ی کرد کە هەمیشە بەردەوام و خەمخۆرانەو دڵسۆزانە لە نزیکەوە چاودێری و ئاگاداری پەروەردەن لە سنورەکە، لە پێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی کە هەن.



