ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی١١ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هاوڕێیەتی مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی مامۆستا ئاری کرد لە قوتابخانەی تۆفیق شێخ طیب ،لە ماوەکانی ڕابردوودا باری تەندروستی تێکچوبوو، بەڕێوەبەری گشتی هیوای زووچاکبوونەوەو تەندروست باشی و زوو گەڕانەوەی بۆ خزمەتی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن بۆ خواست ،جێگەی ئاماژەپێدانە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبەردەوامی لەتەندروستی ودۆخی مامۆستایان دەپرسێتەوە لەپێناوئاگاداربوون لەڕەوش ودۆخی مامۆستایان ودڵسۆزانی پەروەردە.

