بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی مامۆستا درەخشان صۆفی بابەکر مامۆستا لە قوتابخانەی سیڤەری بنەڕەتی کرد

لە بەردەوامی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی بەڕێوەبەری گشتی بۆ لای مامۆستایان، ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ١١ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هاوڕێیەتی مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی مامۆستا درەخشان صۆفی بابەکر مامۆستا لە قوتابخانەی سیڤەری بنەڕەتی کرد، کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەو نەشتەرگەری گۆڕینی گورچیلەی بۆ کراوە، بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەلامەتی و تەندروستی باشی بۆ خواست .