بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی خوێندکار دروود شازاد لە قۆناغی ٥ ی بنەڕەتی کرد

لەبەردەوامی هەواڵ پرسین بۆ خەمخۆری وتەندروستی قوتابیان وخوێندنکاران ئەمڕۆ شەممە مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی خوێندکار دروود شازاد لە قۆناغی ٥ ی بنەڕەتی کرد لەقوتابخانەی (UB)، کە بەداخەوە هەفتەی پێشوو بەهۆی ڕووداواێکی نەخوازراوەوە لە قوتابخانە بریندار بوو، بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست وئومێدی پاشەڕۆژێکی گەشی بۆخواست.