لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و خەمخۆری بۆ تەندروستی مامۆستایان ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ١١ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی مامۆستا ڕەوەز کامەران لە قوتابخانەی قەیوان کرد ، کە نەشتەرگەری مێشکی بۆ کراوە، بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەلامەتی و زووچاکبونەوەی بۆ خواست.
