بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پاڵپشتی خۆی بۆهەرچالاکییەک دەردەبڕێت کەخزمەت بەکەرتی پەروەردە بکات

لەمیانی بیست و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کتێبێک بەناوونیشانی (ئەدەبی پۆرترێتی وفۆتۆیی ،ئەدەبی میتافیزیکی بەنموونەی هۆنراوەو چیرۆکی کوردی) چاپ و بڵاوکرایەوە لەلایەن مامۆستا سالار کەریم حسێن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و بەسەر بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە دابەشکرا، کە ناوەڕۆکی کتێبەکە لەچەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی پێکهاتووە.

لای خۆیەوە مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وێڕای پیرۆزبایی گەرم لەمامۆستا سالار وەک مامۆستایەکی بەتواناو خاوەن بەرهەم بۆ چاپ وبڵاوکردنەوەی کتێبەکەی هیوای بەردەوامی بۆکاری جوانتر وبەرهەمی زیاتر بۆخواست وئاماژەی بەوەدا پاڵپشتی هەموو مامۆستاو دڵسۆزانن بۆ هەرچالاکییەک کەببێتە هۆی خزمەتکردن بەپرۆسەی پەروەردەو فێرکردن بەئامانجی بنیادنانی باشترین نەوە بۆ داهاتووی نیشتمان.