ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٥ مامۆستا سەناریا شوکت بەڕێوەبەری کۆلێجی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران و ئەنجومەنی دایکان و باوکانی قوتابخانەکە سەردانی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد ، بە مەبەستی پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین بە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لە پای پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنی کۆلێجی ناوبراو .
بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاس و دەستخۆشی لێکردن و بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێت خزمەتی گشت قوتابیان و خوێندکاران بکات.

