بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەرێز سەردار خەلیل ئیبراهیم سەرۆكی كۆمەڵەی توانا بەخشی منداڵان و دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەکە كرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەرێز سەردار خەلیل ئیبراهیم سەرۆكی كۆمەڵەی توانا بەخشی منداڵان و دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەکە كرد.

مەبەست لە سەردانەکەیان بۆ هەماهەنگی نێوان هەردوولا و پێشكەشكردنی سوپاس و پێزانین بوو بە مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا بەهرۆز محمود بەڕێوەبەری قوتابخانەو پەیمانگە ناحکومییەکان ،لەپای دڵسۆزی و خەمخۆریان بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ( ئیفلیجی مێشك ) و پەروەردەی تایبەت.

لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا ئەرکی سەرشانمانە، کە پاڵپشتی و خزمەتی خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەناو ناوەندەکانی خوێندندا بکەین.