بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەرێزان نەریمان حەسەن علی سەرپەرشتیاری کارگێڕی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و هونەر ئەنوەر علی بەڕێوەبەری ئامادەیی جونیەری ناحکومی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەرێزان نەریمان حەسەن علی سەرپەرشتیاری کارگێڕی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و هونەر ئەنوەر علی بەڕێوەبەری ئامادەیی جونیەری ناحکومی کرد.

مەبەست لە سەردانیکردنیان بۆ پێشکەشکردنی کتێبی پرسیارو وەڵامەکانی کاروباری کارگێڕی قوتابخانە و خوێندنگەکان بوو بە بەڕێوەبەری گشتی، کە ئامادەکردنی لەلایەن بەڕێز نەریمان حەسەن علی و ڕێکخستنی لە لایەن هونەر ئەنوەر علی بۆ کراوە.

بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەست خۆشی لێکردن بۆ ئامادەکردنی ئەو کتێبە، کە خزمەت بە ناوەندەكانی خوێندن دەكات.