لەژێر دروشمی ئێوە بخوێنن ئێمە پشتیوانتانین، بەسەرکردنەوەو پاڵپشتییەکانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆخوێندکاران بەردەوامە

دوای بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتێکی کەناڵ 8 دەربارەی خوێندکار ( سەربەست سۆران)، خوێندکاری قۆناغی ١٢ لە ئامادەیی دابانی ئێواران کە هەفتەی دووجار غەسلی گورچیلەی بۆ دەکرێت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی١١ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی خوێندکاری ناوبراوی کرد لە خوێندنگەکەی، وە ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی دەربڕی بۆ بەڕێزیان، هەم لە لایەنی تەندروستی و هەم لەلایەنی خوێندنەکەیەوە، وە هیوای تەندروست باشی و سەرکەوتنی بۆ خواست، ڕایگەیاند ئێمە هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی ئێوەین ،ئەوەی لەسەر ئێوەشە بخوێنن تاببن بە تاکێکی بەهێزو بە توانا لەداهاتوودا بۆخزمەتکردنی نیشتمانەکەتان.