بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەرێزان هەندرێن برهان خاوەنی كۆمپانیای سلڤەر ڕەود و مامۆستا دارا ئەحمەد عبداللە نوێنەری كۆمپانیای سلڤەر ڕەود و مامۆستا مەریوان إبراهیم سەرپەرشتیاری ئامادەیی زانست كرد

ئەمرۆ دووشەممە ٢٤ی ١١ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەرێزان هەندرێن برهان خاوەنی كۆمپانیای سلڤەر ڕەود و مامۆستا دارا ئەحمەد عبداللە نوێنەری كۆمپانیای سلڤەر ڕەود و مامۆستا مەریوان إبراهیم سەرپەرشتیاری ئامادەیی زانست كرد، كە خاوەنی قوتابخانەكانی زانستی (نێودەوڵەتی و ئامادەیی و باخچە و قوتابخانەی ناحكومی)ن.

مەبەست لە سەردانەكەیان بۆ پیرۆزبایی كردنی مامۆستا نەژاد عبداللە وەك بەرێوەبەری گشتی و هەماهەنگی كردنی نێوان بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و كۆمپانیای سلڤەر ڕەود بوو بۆ زیاتر خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردە و خستنەڕووی كێشە و گرفتەكانیان و دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانیان.

بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لێكردن بۆ گرنگی دانیانیان و خەمخۆریان بۆ كەرتی پەروەردە و بەرەوپێشچوونی، هەروەها ئاماژەی بەوەدا، هەمووان پێكەوە لە پێناو گەشەسەندنی پەروەردەو فێرکردن بتوانین باشترین خزمەت بکەین بە قوتابیان و خوێندکاران لە سنورەكە.