ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٥ بەسەرپەرشتی مامۆستا نەژاد عبداللە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەرێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا بە وردی باس لە زانیاری و رینماییەكان و رێكارە تەكنیكی و كارگێرییەكان و ئامادەكارییەكان کرا بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەمی ئەمساڵی خوێندن، وە پەیوەندی هاوبەش و پلاندانانی ئامرازەكانی خوێندن گفتوگۆی لەسەر كرا.
