بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لەبەڕێوەبەروستافی کۆمەڵگەی پەروەردەیی (یونایتد ساینس )ی نێودەوڵەتی کرد

لەدرێژەی سەردان وبەسەرکردنەوەکانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆئاگاداربوون لەڕەوشی خوێندن بەئامانجی پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە خوێندکاران و قوتابیان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ١١ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی یونایتد ساینس ی نێودەوڵەتی کرد ، لەنزیکەوە پۆلەکانی خوێندنی بەسەرکردەوە وگوێی لەخوێندکاران وقوتابیان گرت وهیوای دواڕۆژێکی گەشی بۆخواستن . لە کۆتایی سەردانەکەیدا زۆر سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و کارگێڕی کۆمەڵگەکە کرد کەکارەکانیان بەوپەڕی دڵسۆزی ئەنجامداوە لەپێناوڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ خوێندکاران، هیوای بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی زیاتری بۆ خواستن.